لە باشیك پاشەكشەی زیاتر بە داعش دەكرێ
لیوا ئەنوەر کۆلیت، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد راگەیاند : کاژێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان سێ جار بنکەکانی داعشیان لە میحوەری باشیک بۆردوومانکرد، لەئەنجامدا بنکەیەکی داعش خاپوورکرا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیشیان تێکشکێنرا".
سەبارەت بە زیانە گیانییەکانیش ئەنوەر کۆلیت گوتی :بەهۆی دووری نێوان داعش و پێشمەرگە بەوردی زیانە گیانییەکان نازانرێن".
هاوكات حەمید ئەفەندی، سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک بە رووداوی گوت "مەبەست لەو بۆردوومانانە زیاتر دوورخستنەوەی داعشە لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، بەجۆرێک گوللەی تۆپ و تانکی داعش نەگەنە سەنگەرەکانی پێشمەرگە".
رووداو
