ئەمڕۆ پارەی قەرەبووی خۆراكی هاوڵاتیان دابەشدەكرێت
شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی راگەیاند: ئەگەر هیچ كێشەیەك نەیەتە پێش ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەمی 2016، ئەگەر هیچ كێشەیەك نەیەتە پێش لە مەڵبەندی یەكەوە دەستدەكەین بە دابەشكردنی پارەی قەرەبووی خۆراكی هاوڵاتیان".
وتیشی: "بڕی پارەكە 18 هەزار دینارە بۆ هەر نەفەرێك، لە بری قەرەبووی خۆراكی 4 مانگ".
ئاشكراشیكرد: "هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی بنكەكانی خۆراكەوە پارەكەیان وەرگرن، پێویستیشە بۆ وەرگرتنی پارەكانیان كۆپییەكی ملەوەنی فۆرمی خۆراك و ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان ببەن"
خەندان
