ژمارەی بەكارهێنەر و بازرگانە دەستگیركراوەكانی ماددەی هۆشبەر راگەیێندرا

 ژمارەی بەكارهێنەر و بازرگانە دەستگیركراوەكانی ماددەی هۆشبەر راگەیێندرا

لە ساڵی 2015 دا لە هەرێمی كوردستان، دەست بەسەر 48 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 12 هەزار و 190 پارچە حەبی هۆشبەردا گیراوە، 540 بەكارهێنەر و بازرگانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش دەستگیركراون.

ژمارەی دەستگیركراوەكانی ساڵی رابردوو زۆر لە ساڵی 2014 زیاترە، چونكە ئەو ساڵە تەنیا 142 بەكارهێنەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرابوون، بەپێی ماددەی چواردەش لە یاسای هۆشبەردا رادەستی دادگا كراون.

بەپێی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 69 زیندانی سزادراوی مێرمنداڵ، ئافرەت و پیاو لە شەش زیندانیی چاکسازیدان، 400 کەس لەو زیندانیانە بەکار هێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەرن و 15 سزادراویش ئافرەتن.

















رووداو
Top