شاندێکی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاریی زیاتری ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دەکەن

 شاندێکی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاریی زیاتری ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دەکەن
شاندێکی هەرێمی کوردستان پرسی ئاوارەکان و شەڕی داعش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی و مەدەنی ئەمریکا تاوتوێ دەکەن.



بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکە، کە پێکهاتوون لە فوئاد حوسێن، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە و بەیان سامى، نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لەگەڵ جەنەڕال لیۆد ئۆستن، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەتەوە و باسی هاوکاریکردنی زیاتری ئەمریکایان بۆ هێزی پێشمەرگە کردووە، وێڕای ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی رێکخراوی توندڕەوی داعش.



شاندەکە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و سیناتۆران تیشکیان خستووەتە سەر بوونی زیاتر لە 1.8 ملیۆن ئاوارەی کوردستانی رۆژئاوا، سوریا و عێراق لە هەرێمی کوردستان و پێویستیی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بۆ یارەتیدانی ئەو ئاوارانە.












باسنیوز
Top