یەكگرتوو بۆ سەرۆكی پەرلەمان: دەبوو داوای لێبوردن بكەیت نەك تۆمەت بەخشینەوە

یەكگرتوو بۆ سەرۆكی پەرلەمان: دەبوو داوای لێبوردن بكەیت نەك تۆمەت بەخشینەوە
لە بەرامبەر وتەكانی یوسف محمد سەرۆكی پەرلەمان لەسەر كۆبونەوەی 19ی ئاب و دەرهاویشتەكانی، كە تیایدا ئاماژەی كردبوو بەوەی یەكگرتوو یەكەم لایەن بووە لە داواكردن بۆ دواخستنی كۆبونەوەكە، یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتوو وەڵام دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوانی ئەوەبوون سەرۆكی پەرلەمان لە پای هەڵەكانی داوای لێبوردنی بكردایە نەك تۆمەت ببەخشیتەوە لەكاتێكدا یەكگرتوو پێشبینی ئەم ڕەوشەی دەكرد.

د.محمد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتوو لە لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، " ڕوداوەكانی 24 كاتژمێرپێش كۆبونەوەی 19ی ئاب وەك خۆی باس ناكرێت ئەوكاتەی شەوی ۱۹ی ئاب شاندی ئەمریكیەكان داوایان كرد و وتیان ئەمشەو ئێمە تیگەشتین ئێوە لەسەر چی كۆكن و لەسەر چی ناكۆكن وا باشە ماوەبدەن بەخۆتان تاوەكو رێكبكەون لەسەر ئەوشتانەی رای جیاوازتان هەیە ".

وتیشی" ئەوەی كە سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت گوایە یەكگرتوو یەكەم لایەن بووە لە داواكردنی دواخستنی كۆبونەوەكە دروست نیە چونكە شاندی یەكگرتوو لە كۆبونەوەكەدا لای ڕاستی شاندە ئەمریكیەكەوە دانیشتبوون و پرسیان ئێوە ڕاتان چیە وتمان خراپ نیە تاوەكو كاتژمێر ۸ی شەو دوا بكەوێت و پاشان یەك لەدوا یەك لەلایەنەكانیان پرسی هەموو رازی بون جگە لە گۆران كە ئەوانیش تەنها سەرەتا نارازی بوون دواتر پاش قسەك كردن لەگەل كاك نەوشیروان ئەوانیش پیشنیاریان كرد دوابخریت بۆ ڕۆژی یەك شەممەوە".

یاریدەدری ئەمیندار دەشڵێت " هەمان شەو پەیوەندی بەسەرۆكی پەرلەمانەوە كرا و خۆشی ڕەزامەندی نواند لەسەر دواخستنی كۆبونەوەكەوە، ئێوەش دەزانن كە لە ڕاگەیاندنەكانەوە كاك محمد حاجی بەرپرسی ژووری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانیش پێچەوانەی وتەكانی جەنابت ووتی: كە كاك نەشیروان و بەشێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ كۆبونەوەی 19ی ئاب نەبوون".

ئەو دەڵێت" ئێوە دەتانەوێت هەڵەكانتان بەخنە ئەستۆی یەكگرتوو ، ئێمە چاوەڕێی داوای لێبوردن بووین چونكە ئێوە بەڵێنتان دابوو بە دواخستن و نەتانكرد، ئێوە دەتانووت ئەگەر یەكگرتوو بڕۆشتایەتە كۆبونەوەكە، ئێستا كوردستان دونیایەكی تر بوو ، سەرۆكی هەرێم دەگۆڕا و گوزەرانی خەڵك باشتر بوو، پەرلەمان و حكومەت لە باشترین ڕەوشدابوو".

یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتوو بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت" یەكگرتوو تاوانی ئەوەبوو ڕاستیەكانی بەخەڵك دەووت، پێشبینی ئەم ڕەوشەی ئێستای هەرێم و خراپتری دەكرد كە ئێوە پێشبینیتان نەدەكرد، ئێمە وامان دەزانی وەك بەرپرسێكی ویژدان زیندوو داوای لێبوردن دەكەیت نەك تۆمەت ببخەشیتەوە".











خەندان
Top