"له تاوانی دژ به كوردانی ئێزدی ده‌كۆڵنه‌وه"
(حوسێن قاسم حسون) ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدكردنی كوردانی ئیزدی و ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم،بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:"ڕێكخراوی ڕابیته‌ی جیهانی زانایانی جینوساید سه‌ردانی شنگالیان كردووه و ماوه‌ی دوو ڕۆژه گه‌یشتوون و گشت ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به كوردانی ئێزدی كراوه بۆیانمان ڕوونكرده‌وه و دیارمان كرد و شاندی ڕێكخراوه‌كه‌ش شنگالیان به چاوی خۆیان بینی و تاوانه‌كه‌یان لای خۆیان تۆماریان كرد و گوتیان نه‌مانده‌زانی زیانه‌كان به‌م قه‌باره‌یه گه‌وره‌یه.
(حوسێن قاسم) گوتیشی: "تائێستا 24 تا 25 گۆری به‌كۆمه‌ل له‌شنگال و ده‌وروبه‌ری دۆزراوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌م زیاتر بدۆزرێته‌وه بۆیه سوپاسی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌كه‌ین و هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیه‌كی گرنگ و گه‌وره‌یه بۆمان له ڕووی یاسایی و مه‌عنه‌وی و ڕاگه‌یاندنیش چونكه ئه‌م ڕێكخراوه نزیكه‌ی 300 پرۆفیسۆری تێدایه و، پسپۆڕن له جینوساید و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاریان كردووه له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگی جینوساید له‌وانه جینوسایدی ڕه‌وه‌نده‌كان كردووه و فشاری ئه‌م ڕێكخراوه‌ش له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌تی وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆره.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدكردنی كوردانی ئیزدی:"سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) ئەویش هه‌میشه له هه‌وڵدایه و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ به‌جینوسایدناساندنی تاوانی دژ به كوردانی ئیزدی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌غدا ئه‌ندام نیه بۆیه نامه‌یه‌كیئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كردووه تا عێراق بێت به‌ئه‌ندام یاخود ڕێگای دیاری كرا‌و بدات به دادگای تایبه‌ت تا بێن له شنگال كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
