شنگال گۆڕە بەکۆمەڵێکی دیكه‌ی لێ دۆزرایه‌وه
(قاسم سمۆ) بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگادار كراینه‌وه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی زلێلیه له نێوان كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و سه‌نته‌ری قه‌زای شنگالدا دۆزراوه‌ته‌وه،كه لە ڕۆژهه‌لاتی شنگالەوە ١٢ کیلۆمەتر دوورە؛ کە چووینە ئەوێ بۆمان ده‌ركه‌وت كه گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵه و تاوانێكی تری داعشه ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزدی كراوه."
بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال ڕاشیگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین له‌م گۆڕەدا تەرمی 40 تا 50 زوڵملێكراوی تێدابێت."
لای خۆیشیه‌وه (مەحما خەلیل) قایمقامی شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه، ئەوانەی لەگۆڕەکە دا دۆزراونەتەوە ھەموویان لەعەشیرەتی عەزۆیانن، كه ژن ومنداڵ و پیاوی تێدایه و، سەرۆکی عەشیرەتەكه‌یشیان بەناوی (ئەبوتاریق)بووە و، ئه‌ویش له‌نێویان دایه. ده‌یشڵێ، تا ئێستا 20 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له‌شنگال دا، دۆزراونه‌ته‌وه.
