داودئۆغڵۆ پەكەكە بە ئەنجامدانی هێرشەكەی شارۆچکەی چنار تۆمەتباردەکات
ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆكوەزیرانی توركیا پەكەكەی بە هێرشەكەی شەوی 13/1/2016ی شارۆچكەی چناری سەر بە ئامەد تۆمەتبار كرد، كە بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران.
داودئۆغڵۆ پەکەکەی بە ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر شارۆچکەی چناری سەر بە ئامەد تۆمەتبار کرد و رایگەیاند "په‌كه‌كه به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌یه‌وێت خۆسه‌ری له باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات (باكووری كوردستان) رابگه‌یه‌نێت".
ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەکان راناگرین
هاوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتاری سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە رایگەیاند، حكومەتی تورکیا مافی گەلانی خۆی دەپارێزێت و "ئۆپەراسیۆنەکان راناگرین تاوەکو مەترسییەکان بمێنن".
لە وەڵامی هێرشەكەی شارۆچكەی چناری سەر بە ئامەد، ئەردۆغان رایگەیاند "پێویستە ناوچەکە لە تیرۆریستان پاک بکەینەوە، چونكە گروپە تیرۆریستییەکان تورکیا دەکەنە ئامانج".
سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بەوەكرد، حکومەت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو گەلانی تورکیا دەکات.
ئەردۆغان گوتیشی "کورد لە تورکیا برای ئێمەن. کورد لە تورکیا کێشەی سەرەکی ئەوەیە نوێنەرایەتییەکی راستەقینەیان نییە".
والی ئامەد: بە پلانێکی زۆر تۆکمە هێرشەکە ئەنجامدراوە
هەر لەبارەی تەقینەوەکە والی ئامه‌د بەیانی رۆژی پێنجشەممە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگەیاند یه‌كێك له كوژراوه‌كان منداڵێكی ته‌مه‌ن 1 ساڵان بووه و، 2 كوژراوی دیكه‌ش كه‌سوكاری پۆلیس بوونه.
والی ئامه‌د له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختی كردووه لەوەی " هێرشەکە بە پیلانێكی زۆر تۆكمه و داڕێژراو بووه، چونكه دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازیی شارۆچكه‌ی چنار هێرشی چه‌كداریی روویداوه و، هێرشی به‌ڕۆكێت كراوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌رپرسی پۆلیس و شوێنی نیشته‌جێبوونی پۆلیسه‌كان، کە بەهۆیەوە 5 سڤیل له‌نێویاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن 1 ساڵ و 2 كه‌سوكاری پۆلیس كوژراون و 34 كه‌س بریندار بوونە".
هەروەها رایگەیاند "هێزەکانی فریاکەوتن تەرمی قوربانییەکیان لەژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکانی شارۆچکەی چنار دەرهێناوەتەوە و، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە چەند شوێنیکی شارۆچکەکە 8 کەس بە گومانی پەیوەندی بە تەقینەوەکە و هێرشی سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستگیر کران".
رووداو
