تۆنی بلێر: هێزی پێشمەرگە هێزێكی ئەفسانەیین
لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك (كاروان جەمال) نووسیویەتی: "بە وردی دۆخی هەرێمی كوردستان و شانۆی سیاسیی ناوچەكە و پێكدادانی بەرژەوەندییەكان و تێڕوانینی هەرێمی كوردستانم خستەڕوو لە پاش ئازادبوونی عێراق، هەروەها پوختەیەكم لەسەر ڕووبەرووبونەوەی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی نەبەرد بەرامبەر تیرۆرستانی داعش و سەركەوتنەكان باس كرد."
هەروها سەبارەت سەرسامیی بلێر بە هەرێمی كوردستان كاروان) نووسیویەتی: "تۆنی بلێر سەرسامیی خۆی نیشان دا بەو كار و هەوڵانەی كە تاكوو ئێستا هەرێم ئەنجامی داون، ڕایگەیاند كە ئەم جەنگە تەنها جەنگی ئێوە نییە و جەنگی ئێمەشە."
هێزی پێشمەرگە هێزێكی ئەفسانەیین و سڵاویان بۆ دەنێرم، هاوكات ڕایگەیاند كە كۆمەڵگای نیودەوڵەتی پێویستە زیاتر هاوكاری هەرێمی كوردستان و هێزی پیشمەرگە بكەن.
باسنيوز
