وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان خشتەی رۆژانەی هەناردەی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان خشتەی رۆژانەی هەناردەی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

حکومه تی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هه ناردەکردنی نەوتی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 18 ملیۆن و 105 هەزار و 734 بەرمیل نه وتی خاو (واته 584 هەزار و 56 بەرمیلی رۆژانه )ی له مانگی کانونی یه که می ساڵی 2015 له ڕێی تۆڕی نه وتی کوردستان-به ندەری جیهان له تورکیا هەنارده کردووه.

له کۆی ئەم بڕه، کێلگه نەوتیه کانی هەرێمی کوردستان به 13 ملیۆن و 504 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی خاو (واته تێکڕای 435 هەزار و 630 بەرمیلی رۆژانه) به شداربوون، و ئەو کێلگه نەوتییانەشی لەلایەن کۆمپانیای نه وتی باکورەوە بەڕێوەدەبردرێن به 4 ملیۆن و 601 هەزار و 198 به رمیل ( واته تێکڕای 148 هەزار و 426 بەرمیلی رۆژانە) به شدارییان کردووه.
Top