وەزارەتى خوێندنى باڵا هاته دهنگ.. داواى روونکردنەوە لە كۆنسووڵگهریی میسر دەکات
قوتابیێكی کورد لە یەکێک لە زانکۆکانى وڵاتى میسر، پێش ئەوەى دەست بە گفتوگۆى ماستەرنامەکەى بکات، لەلایەن یەکێک لە مامۆستایانی لێژنهی تاوتووكردنی ماستهرنامهكهی، داوای لێ کراوە ئاڵای کوردستان کە لە پشتی هەڵیواسیبوو دایبگرێت، ئەم رووداوە کاردانەوەی ناڕەزایى لێكهوتهوه.
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان (عەباس ئەکرەم) لهم بارهوه ڕایگەیاند، "بۆ بەدواداچونى ئەم رووداوە، وهزارهتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، نامەیەکى رەسمى ئاڕاستەى کۆنسووڵگهریی وڵاتى میسر لە شارى هەولێر کرد".
وهك گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا له ڕاگهیێندراوێكیدا ڕوونی كردهووهتهوه، لەو نامەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا داواى روونکردنەوەى تەواو و پێویستی لە کۆنسووڵگهریی میسر لە شارى هەولێر كردووه لەسەر ئەم رووداوه و، هەڵسوکەوتى ئەو مامۆستایە بەرانبەر ئاڵاى کوردستان و ئەم خوێندکارە کوردەى زانکۆکە".
(عەباس ئەکرەم) ههروهها دهڵێ، "ئەگەر دەرکەوت ئەم کارە بە پلان و بەرنامە بۆ داڕێژراو بەرانبەر بهو خوێندکارە و ئاڵاى کوردستان ئەنجام درابێت، ئەوا وەزارەتەکەمان پێداچوونەوەى تەواو بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو زانکۆیەدا دەکات، ڕێوشوێنى پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە دەگرێتەبەر"
