مەكتەبی سەرۆك، پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی محەممەد عەبدول غەفوور دەكات
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد عەبدول غەفوور زمناكۆیی).
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری شارەزوور و هەڵەبجە، كاك (محەممەد عەبدول غەفوور عەبدولڕەحمان زمناكۆیی)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك (محەممەد) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك
