هەفتەی داهاتوو سەرۆك بارزانی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: ھەفتەی داھاتوو سەرۆك مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە".
سەرچاوەکە گوتیشی: "ئەو كۆبوونەوە لەسەر بنەمای پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە كە لە سەری ساڵدا رایگەیاند، ھەروەھا ئەو كۆبوونەوەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی باشووری كوردستانە و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییان یەكێك لە تەوەرەكان دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان".
سەرچاوەكەی سەرۆكایەتی ھەرێم، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد کە: "بزوتنەوەی گۆڕانیش بانگێشتی كۆبوونەوەكە دەكرێت وبانگێشتكردنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان پارتیی و گۆڕان و كۆتایی ھێنانە بە كێشەكان".
K24
