بزووتنەوەی ئیسلامی : بۆ ڕیفراندۆم بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی سەرۆكی هەرێم دەكەین

بزووتنەوەی ئیسلامی : بۆ ڕیفراندۆم بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی سەرۆكی هەرێم دەكەین
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێ‌ بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی هەڵوێستی سەرۆكی هەرێم دەكەن.



"د. عەبدوللا وەرتی" گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ خەڵكی كوردستان تا بڕیاری خۆیان بدەن فامێكی دەستووری و سیاسیی خەڵكی كوردستانە، چونكە نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانێكی گەورە دایە، دەشڵێت كەلە پەیرەوی ناوەخۆی بزووتنەوەدا ئەوە خراوەتەڕوو."



ئەو گوتەبێژەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەش دەخاتە ڕوو "كە دەبوایە زووتر كار لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كرابایە، چونكە دەرفەتێكی زۆر باش بۆ كورد هاتووەتە پێش، بەجۆرێك ڕای گشتیی نێودەوڵەتیش لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی و مافەكانی خەڵكی كوردستانە."



ئاماژە بەوەش دەكات كەپێویستە سەرۆكی هەرێم كۆبوونەوە بە هەموو حیزبەكان بكات بۆ ئەو مەبەستە تا بە هەوڵی هەمووان و بە تەبایی و یەكڕیزی كار لەسەر ئەو پرسە گرنگە بكرێت.







باسنیوز
Top