یەکێتی وەلامی گۆڕان دەداتەوە
دوێنێ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە، لەگەڵ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی، بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی حیزبەکە کۆبوونەوە، کە ئەم کۆبوونەوەیە کاردانەوەی بزووتنەوەی گۆڕانی بەدواداھات.
لەدوای کۆبوونەوەکە راگەیاندنی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان چەند ھەواڵو راپۆرتێکیان لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوەو تێدا رایانگەیاند، کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵکۆ ئەو دوولایەنە "لەکۆبوونەوەکەدا باسی داھاتی نەوتو رێککەوتنی فرۆشتنی غازی سروشتی ناوچەکانی کەرکوکو چەمچەماڵیان کردووە".
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتە، شەوی رابردوو راستەوخۆ راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕاگەیەنراوێک زانیارییەکانی میدیای گۆڕانیان رەتکردەوەو رایانگەیاند "لەکۆبوونەوەکەدا بەھیچ شێوەیەک باسی ئەو پرسە نەکراوە".
ھەروەھا راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆرانی بەبێ بنەما وەسف کرد، کە ھیچ راستەیەک بۆ ئەو ھەوالە نیە.
PAN
