چهند داواكارییهكی خەڵکی بهردهڕهش درایه پهرلهمان
ئەمڕۆ ١٢/١/٢٠١٦ د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە سەردار یەحیا بەرزنجی قایمقامی قەزای بەردەڕەش کرد.
لە دیدارێکدا قائیمقامی بەردەڕەش پوختەیەکی لەبارەی رەوشی دەڤەرەکە و کاروچالاکیەکانیان خستە ڕوو؛ داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد پشتگیرییان بکەن لە چارهکردنی کێشەی کوژاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری ناحیەی کەڵەک و تاپۆکردنی ئەو خانووە تاپۆنەکراوەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش؛ لەگەڵ هاوکاریکردنی ئەو کۆمپانیایەی سایلۆی روڤیا دروست دەکا، کە ١٢٠هەزار تەن گەنمی دەگرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاس و دەستخۆشیی لە قائیمقامی بەردەڕەش کرد و دووپاتی کردەوە بەردەڕەش سنوورێکی بەرفراوانی هەیە و مافی خۆیەتی هەموو هەوڵێک بخەینە گەر بۆ ئەوەی باشتر خزمەت بکرێ و، بەڵێنی پێ دان، لیژنەی یاسایی پەرلەمان داواکارییەکەیان دیراسە بکا و ئەوەندەی پێی بکرێ بۆیانی جێبەجێ بکا.
