شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سوپای عێراق ئێستا سنووری لەگەل مووسڵ نییە
شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانیکدا رایگەیاند: سوپای عێراق دوای ئه‌وه‌ی توانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری شارەکانیی ئه‌نبار و تكریت ئازاد بكات و دواتریش له سنووری مووسڵ نزیك بێته‌وه، ئەواکت دەتوانێ باسی ئازادکردنەوەی مووسڵ بکات."
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ڕزگاركردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی شاری ئه‌نباری له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕاگه‌یاند، باسی له‌ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ كرد.
له به‌رامبه‌ردا "شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا"، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گورت: "كاتێك حكومه‌تی عێراقی ده‌توانێت باس له ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ بكات، كه دوای ئه‌وه‌ی بتوانێت ته‌واوی ناوچه‌كانی سنووری شاری ئه‌نبار و تكریت له‌داعش پاك بكاته‌وه و له سنووری پارێزگای نەینەوا نزیك بێته‌وه، چونكه ئیستا ته‌نانه‌ت له ناوه‌ندی تكریت و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی عیراق و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه، بۆیه سوپای عێراقی ئیستا هیچ سنسورێكی له‌گه‌ل نه‌ینه‌وادا نییه."
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد." ئه‌گه‌ر هات و به‌بێ حكوومه‌تی عێراق، به ته‌نها پێشمه‌رگه و عه‌شائیری سوننه بیانه‌وێت به‌شێكی مووسڵ ئازاد بكه‌ن، ئه‌وه‌یش دوای ڕێكکه‌وتنی سیاسی و ئه‌منی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوننه دەبێت، ئه‌وه ڕه‌نگه ئاسانتر بتوانرێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نا به‌شداریی حكومه‌تی عیراقی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ دواده‌خات، چونكه هێزه عیراقییه‌كان ئێستا زۆر له سنووری مووسڵه‌وه دوورن، هه‌ربۆیه‌ش تا هیزه عیراقییه‌كان نه‌گه‌نه سنووری مووسڵ، عیراق بۆی نییه باس له ئازاكردنی ئه‌م شاره بكات."
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تا ئێستا حكومه‌تی عیراق بستێ خاكی تێكڕای ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به یه‌كه‌ی ئیداری مووسڵن كه له مه‌خموور ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته سنجار ئازاد نه‌كردووه، به‌ڵكوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئازادی كردوون، بۆیه پێموایه له ئاینده‌ش پێشمه‌رگه ڕۆلی نه‌بێت، عیراق زه‌حمه‌ته بتوانێت شاری مووسلێش ئازاد بكات."
باسنيوز
