"چاكسازی وهزارهتی ئهوقاف دوو ههنگاوه و پاڵپشتی دهكهین"
(د.سیراج خەیلانی) به ماڵپهڕى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "حكومەتى ههرێم دەستی بە چاكسازی كردووە لە هەموو بوارێكدا و بواری ئایینی و وەزارەتی ئەوقافیش دەگرێتەوە؛ پاڵپشتی هەموو چاكسازییەك دهكهین، كە لە پێناو باشتركردنی ژیانی خەڵك و بواری ئایئنیدا بێت، چونكه زۆربەی مامۆستایانی ئایینی لە هەموو گوتارێک بە دەم خەمی خەڵك و وڵات و هێزەكانی پێشمەرگەوەن؛ دەستخۆشییان لێ دەكەین، بەڵام گوتاری بەشێكیان وەك پێویست نییە و لە ئاست ئەو ڕووداوانەی ناوچەکەدا نییە، بۆیە وەزارەتی ئەوقاف دەستیان بە چاكسازی كردووە و هەنگاوی یەكەمیان لەو بوارەوە دەست پێكردووە، كه گوتاری بەشێك لە مامۆستا ئایینییەكان لە جیاتی ئەوەی ببنە هۆی دڵنەوایی بۆ خەڵكی مسوڵمان و چارەسەركردنی كێشەكان و توندوتیژی كەم بكەنەوە، دەبنە هۆی درووستبوونی توندوتیژی و ئەمەیش پێویستی بە چاكسازی هەیە، مامۆستایانیش فەرمانبەری حكوومەتن و پێوستە هەر چاكسازییەك بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك و بەرەوپێشبردنی بوارە جیاوازەكان بێت، ئەوانیش بگرێتەوە."
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان ڕایشیگهیاند: "ناكرێت بەشێك لە مامۆستایان مینبەری مزگەوت بۆ كاری سیاسی و بڵاوكردنەوەی بیروڕای سیاسی خۆیان بەكار بهێنن، لە كاتێكدا مزگەوت شوێنێكی پیرۆزە و مڵكی گشتییه."
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف گوتیشی: "پرۆژه چاكسازییهكهى وهزارهتى ئهوقاف فراوانە و چەند بوارێكی تریش دەگرێتەوە، لهوانه هەنگاوی یەكەم وهزارهت لە چاكسازی بواری ئایینییەوە دەستییان پێكردووە و ئەو مامۆستایانەی كە گوتارەكانیان وەك پێویست نییە و ناتوانن بە ئەركی خۆیان هەستن، بەر ئەو چاكسازییە دەكەون، هەنگاوی دووەمیش بواری كارگێڕی و دارایی دەگرێتەو. هەروەها ئەو موڵكانەی وەزارەتیش دەگرێتەوە، كە ڕەنگە نەتوانرابێت وەك پێوست سوودیان لێوەرگیرابێت، بۆیە هەنگاوی دووەم، چاكسازی دەبێت لەو بوارانە، چونكە وەزارەتی ئەوقاف موڵكی زۆری هەیە و دەتوانرێت سودی زیاترییان لێ وەربگیرێت."
