ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرانی گەورە تیرۆریستێک لە نزیک حەوێجە رادەگەیەنێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرانی گەورە تیرۆریستێک لە نزیک حەوێجە رادەگەیەنێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ١١/١/٢٠١٦، لە ناوچەیەکی باکوری حەوێجە تیرۆریست ئەحمەد عەبدوللا حەسەن بەرپرسی سەربازیی کەرتی دبسی داعش،( ناسراو بە ناوەکانی ئەبو سەیف و ئەبو حوزەیفە و لەیس)، لە بوردومانی ئاسمانیی فرۆکەکانی هاوپەیماناندا کوژرا.

ناوبراو پێشتر سەرپەرشتی مەشق و راهێنانی چەکدارانی داعش بووە لە حەوێجە لە سەربازگەی ئەبو عمر بەغدادی، دواتر سەرپەرشتیی زۆربەی کردارە تیرۆریستیەکانی گوندەکانی باکوری رۆژئاوای کەرکوک وەک قەرەتەپە و باجوان و قەزای دبسی کردووە و چەندجارێکیش تیرۆریستی خۆکوژی ڕەوانەی ناو کەرکوک کردووە و وەک هەرەشەیەک بووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
١١/١/٢٠١٦
Top