پۆلیس: وەڵامی ئەم ژمارە مۆبایلە مەدەنەوە
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، ژمارەیەکی مۆبایل پەیوەندی بە هاونیشتمانیانەوە دەکات و هەوڵی هاککردن و دزینی وێنەکانیان دەدات، بۆیە نابێت بەهیچ شێوەیەک وەڵامی بدرێتەوە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراویکدا باس لەوە دەکات "ماوه‌یه‌که له‌ڕێگەی مۆبایله‌وه به ژماره‌ی (90091300) په‌یوه‌ندی به هاوڵاتیانه‌وه ده‌کرێت. زۆربه‌ی جاریش به‌شێوه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌ڵام نه‌دراوه (missed called) له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایل ده‌رده‌که‌وێت" و دەبێت وەڵامی نەدرێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا زیاتر هاتووە "ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ینه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ئه‌م ژماره‌یه نه‌ده‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی پێوە نه‌که‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه هه‌وڵی هاککردنی مۆبایل و دزینی یه‌که و وێنه‌ی نێو مۆبایله‌کان ده‌دات".
رووداو
