كورد لە هەر كەسێكی دیكە زیاتر سەركەوتنی بەسەر داعشدا بەدەستهێناوە

كورد لە هەر كەسێكی دیكە زیاتر سەركەوتنی بەسەر داعشدا بەدەستهێناوە
لە دیدارێكی تیبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پڕۆفیسۆر رۆدنی ویڵسۆن گوتی: ئەگەری ئەوە هەیە توندوتیژی زیاتر بێتەئاراوە و ئەو توندوتیژییەش هەم لەلایەن تیرۆریستان و هەم لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتەوە پیادە بكرێت، هەرچەندە من پێشبینی هیچ راگەیاندنێكی فەرمییانەی جەنگ ناكەم.


رۆدنی ویڵسۆن هەروەها گوتی: پێموا نییە ناكۆكییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەری زۆریان لە سەر پێوەندییەكانی نێوان رووسیا و ئەمریكا هەبێت، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی هاوبەشی گەورەتریان هەیە و هەردووكیان بۆ نموونە پاڵپشتی ئیسرائیل دەكەن و هەروەها ئاسیا ئەولەوییاتی سەرەكییانە.


شايانى باسه ویڵسۆن هەروەها گوتی: ئیسرائیل شەڕ لەگەڵ ئێراندا دەستپێناكات، لەبەر ئەوەی دەستكەوتێكی كەم بەدەستدەهێنێت و ئەمریكا و رووسیاش هیچیان شەڕێكی ئاوایان ناوێت. لەم ساتەدا فشار لەسەر ئیسرائیل نییە كە بەردەوام وەك تەماشاكار ماوەتەوە. لەوانەیە زیاتر شوێنی نیشتەجێبون لە كەناری رۆژئاوا درووستبكات لە كاتێكدا سەرنجی زلهێزەكان لەسەر ناكۆكییەكانی ترە.

لە درێژەی قەسكانیدا ویڵسۆن هەروەها گوتی: سووریا بەردەوام دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و هەروەها شكستی پێوەندییەكانی سعودیە و ئێران هەوڵەكان ئاڵۆزتر دەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك. بە بۆچوونی من چارەسەرێك لە ئارادا نییە و سووریا چیتر دەوڵەتێكی قابیلی بەردەوام بوون نییە. سەرۆك ئەسەد بەردەوام دەبێت لە حوكمكردنی ئەو ناوچانەی دانیشتووانێكی زۆریان تێدایە و داعشیش دەست دەگرێت بەسەر ئەو ناوچانەی دوورن لە شار و زیاتر خێڵەكین.

لە كۆتایی قسەكانیدا ویڵسۆن گوتی: كوردەكان لە هەركەسێكی تر سەركەوتنی زۆرتریان لە دژی داعش بەدەستهێناوە، بەڵام تەنیا دەتوانن دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرن كە زۆرینەی كوردن. ئەوە راستە كە كوردە سوننە و شیعەكان بە یەكەوە دەژین، بەڵام مێژوویەك لە لایەنداری و دابەشبوونی دڵسۆزی لە نێوان كوردەكانیشدا هەیە.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1057)

Top