سەرۆك بارزانی و هێرۆخان كۆدەبنەوە

سەرۆك  بارزانی و هێرۆخان كۆدەبنەوە
جگە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كە چاوەڕێ دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا بكرێ، بڕیارە لەم رۆژانەدا كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە لەهەمانكاتدا سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەبچێ، كە رابەرایەتی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دەكات.

مەحموود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد راگەیاند : ئامادەكاری دەكرێ بۆ دیداری نێوان بارزانی و هێرۆخان و بڕیارە لەم رۆژانەدا ئەو كۆبوونەوەیە بكرێ".

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لەسەر باڵی جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی هەژمار دەكرێ و پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێ، لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە رووداوی گوت "هێرۆخان ئاراستەی كاركردنی لەگەڵ بەغدایە و جیاوازە لەگەڵ ئاراستەی بارزانی، بەڵام لە بنەڕەتدا هێرۆخان رێككەوتنی لەگەڵ پارتی و سەرۆك بارزانی هەیە، باڵی هێرۆخان لە حكومەت هیچ كێشەیان نییە، كاك قوباد جێگری سەرۆكی حكومەتە و دەوامی خۆی دەكات و بەیەكەوە نەوت دەفرۆشن".








رووداو
Top