مه‌حموود عوسمان، له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه هۆشداری دا
(د. مه‌حموود عوسمان) ڕوونی كرده‌وه، ئێستا له جیهاندا باسى سووریا و دوارۆژى له هه‌موو باسێكى ئه‌م ناوچه‌یه گه‌رمتره و ئه‌مه‌ش بێگومان ڕۆژئاوا (كوردستانى سووریا) ئه‌گرێته‌وه و وا ئه‌خوازێت كه‌هێزه سیاسییه‌كانى ئه‌م پارچه‌یه به هه‌ندى وه‌ربگرن و، هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵوێستێكى یه‌كگرتوویان هه‌بێت له‌م ڕه‌وشه و له ڕووداو گۆڕانكارییه‌كانى.
ئه‌م سیاسه‌توانه كورده به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت سووریا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، نابێت PYD به ته‌نها و تاكڕه‌وانه حوكم بكات؛ یان ENKSA به جیا و یان هێزى تر كه له‌گه‌ڵ هیچ له‌م دوولایه‌نه‌دا نین، چونكه ئه‌م دابه‌شكارییه سیاسى و حزبییه زۆر پڕمه‌ترسییه و لایه‌نه‌كان له ئه‌نجامدا له‌باتى ئه‌وه‌ى ئه‌جێندى كوردستانییان هه‌بێت و ڕۆڵى گرینگ‌یان له سووریاى ئاینده‌دا هه‌بێت، ده‌بن به به‌شێك له ئه‌جێنداى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و ململانێكانیان و، به‌تایبه‌تى توركیا و سعوودیا به‌رانبه‌ر ئێران و سووریا و حیزبوڵڵا، له‌مه‌شدا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن.
(مه‌حموود عوسمان) له‌و پۆسته‌یدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ، تاكات ماوه و دره‌نگ نییه، پێویسته هه‌موویان ده‌ست به دیالۆگ بكه‌ن و، له‌سه‌ر بناغه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك یه‌كبگرن، یان ڕێككه‌وتنى تر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه دیموكراتخوازه‌كانى سووریا هاوكار بن بۆ هێنانه‌دى ڕژێمێكى دیمو‌كراتى، كه مافى چاره‌نووسى كورد بسه‌لمێنێت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ده‌كه‌ونه ژێر لێپرسراوه‌تىی نه‌ته‌وه‌ى كورد و مێژووه‌وه.
