سوپاسالاری پێشمه‌رگه:‌ خه‌نده‌ق بۆ به‌رگریكردنه‌ نه‌وه‌ك جیابوونه‌وه‌

 سوپاسالاری پێشمه‌رگه:‌ خه‌نده‌ق بۆ به‌رگریكردنه‌ نه‌وه‌ك جیابوونه‌وه‌
سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە (فەریق جەمال ئیمینکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، ھێزی پێشمەرگە هەر شوێنێکی ڕزگار کردبێتەوە، خەندەقیش لێ دەدەن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردنە لە ھاتنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستانی داعش."

سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو خەندەق‌لێدانە بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان نییە، لەبەر ئەوەی ھێشتا زۆر شوێنی کوردستانی ماوە لە تیرۆریستانی داعشی بگرینەوە.

(فەریق جەمال ئیمینکی) ئاماژەی بەوەش کرد، خەندەق‌لێدان کارێکی ئاساییە، چونکە لە ھەموو شەڕێکدا خەندەق لێ دەدرێت و، ئەمەی ئێمە نەک هەر بۆ ڕێگری لە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، بۆ ڕێگری لە ھاتنی تیرۆریستانی داعشیشە.
Top