630 خێزانی دیكه گه‌ڕانه‌وه جه‌له‌ولا
(عامر ره‌فعه‌ت ئه‌حمه‌د) گوتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 630 خێزانی خەڵکی گه‌ڕه‌كی ئازادی شاروچكه‌ی جه‌له‌ولا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحالی خۆیان و بڕیاره ئه‌و خێزانانه‌ی تریش كه ماون بگه‌رێنه چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌له‌ولا زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی بۆ ناحیه‌ی سه‌عدیه خه‌لك بگەڕێته‌وه ".
(عامر ره‌فعه‌ت) دەیشڵێت،" بۆ نێو شاروچكه‌ی جه‌له‌ولا ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ دووه‌م كاروانه كه ده‌گه‌رێنه‌وه،واتا تائێستا 785 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی شاریش 155 خێزانی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، له ڕووی خزمه‌تگوزاریشه‌وه جه‌له‌ولا وه‌كو خۆیه‌تی شتێكی وا نه‌كراوه بڕیاره كاری بۆ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا ئیداره‌ی شاروچكه‌كه نه‌گەڕاوه‌ته‌وه.
