شاندێکی باڵای هۆڵەندا سەربازگەیەکی مەشقی پێشمەرگە بەسەر دەکەنەوە

شاندێکی باڵای هۆڵەندا سەربازگەیەکی مەشقی پێشمەرگە بەسەر دەکەنەوە
شاندێکی باڵای هۆڵەندا سەردانی سەربازگەیەکی مەشقی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری هەولێر دەکات.



سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2016، لۆدڤایک ئەشەر، جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، ژینیان هێنس، وەزیری بەرگری، ژەنەرال تۆم میدن دۆب، سوپاسالاری ئەو وڵاتە چۆنێتی و کارەکانی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سەربازگەی بنەسڵاوەیان لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە.



بەپێی زانیارییەکان، لەو سەربازگەیە راوێژکارانی سەربازیی هۆڵەندی و چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژئاوا مەشق بە پێشمەرگە دەکەن، لە میانی ئامادەکردنی پێشمەرگە بە تەکنیکە سەربازییە نوێیەکان بۆ شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.



رۆژی شەممە شاندە هۆڵەندییەکە لەرێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە کوردستانی باشوور.







باسنیوز
Top