شاندێكی باڵای هۆڵەندا گەیشتە هەولێر
ئەو بەرپرسانەی هۆڵەندا له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، لەلایەن (فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، (کەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆ و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ كرا.
بڕیارە جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری هۆڵەندا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببنەوە و چاویشیان بە ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی هەرێمی کوردستان بکەوێت، گرینگ‌ترین تەوەری كۆبوونەوەكانیش شەڕی داعش دەبێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و شاندی یاوه‌ری، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن و بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
ھۆڵەندا یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش كه ئەمەریکا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و لە رێگای راھێنەری سەربازی، کە مەشق بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لە ھەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە شەڕی دژی داعش کردووە
