بەفر چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەگرێتەوە

 بەفر چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێی لە باشووری کوردستان راگەیاند و بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە 9-1-2016 لەچەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان بەفر دەبارێت.

لە هەولێر ئەمڕۆ بە درێژایی رۆژ ئاسمان هەوری و باراناوی دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان. نزمترین پلەی گەرما 9 و بەرزترین پلەش 11 پلەی سیلیزیی دەبێت، خێرایی با 10 بۆ 15 کیلۆمەترە بە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 6 کیلۆمەتر دەبێت.

ئەمڕۆ لە سلێمانی بە درێژایی رۆژ ئاسمان هەوری و باراناوی دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە، هاوکات بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان. نزمترین پلەی گەرما 6 پلە و بەرزترین پلەش 9 پلەی سیلیزییە، خێرایی با 10 بۆ 15 کیلۆمەترە بە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 8 کیلۆمەتر دەبێت.

لەدهۆک ئاسمان بە درێژایی رۆژ هەوری و باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان، جگە لەوەی ئەگەری بارینی تەرزە هەیە لە هەندێ ناوچەدا، نزمترین پلەی گەرما 7 پلە و بەرزترین پلەش 10 پلەی سیلیزییە، خێرایی با 10 بۆ 15 کیلۆمەترە بە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 8 کیلۆمەتر دەبێت.

لەکەرکووک ئەمڕۆ بە درێژایی رۆژ ئاسمان هەوری و باراناوی دەبێت. نزمترین پلەی گەرما 10 و بەرزترین پلەش 13 پلەی سیلیزییە، خێرایی با 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 7 کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای پێشبینیکراویش بۆ رۆژی یەکشەممە 10-1-2016، کەمێک گۆڕانکاری بەسەردادێت و بەو جۆرە دەبێت:

لە هەولێر سبەی ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ تەمێکی سووک لە کاتەکانی بەیانیدا و نزمترین پلەی گەرما 7 و بەرزترین پلەش 12 پلەی سیلیزیی دەبێت، خێرایی با 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باشووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 5-8 کیلۆمەتر دەبێت.

لەسلێمانی سبەی ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ تەمێکی سووک لە کاتەکانی بەیانیدا و نزمترین پلەی گەرما 5 و بەرزترین پلەش 11 پلەی سیلیزیی دەبێت، خێرایی با 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باشووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 5-8 کیلۆمەتر دەبێت.

لەدهۆک سبەی ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ تەمێکی سووک لە کاتەکانی بەیانیدا، نزمترین پلەی گەرما 5 و بەرزترین پلەش 11 پلەی سیلیزیی دەبێت. خێرایی با 5 بۆ 5 کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باشووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 5-8 کیلۆمەتر دەبێت.

لەکەرکووک سبەی ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ تەمێکی سووک لە کاتەکانی بەیانیدا و نزمترین پلەی گەرما 8 و بەرزترین پلەش 14 پلەی سیلیزیی دەبێت و خێرایی با 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باشووری رۆژهەڵات، مەودای بینینیش 5-8 کیلۆمەتر دەبێت.



















رووداو


Top