ئیتاڵیا مەشق بە 300 پێشمەرگە دەکات

 ئیتاڵیا مەشق بە 300 پێشمەرگە دەکات
ماڵپەڕێکی ئیتاڵی چەند وێنەیەکی پێشمەرگە و مەشقکارە ئیتاڵییەکان لە بنکەیەکی سەربازیی لە شاری هەولێر، بڵاودەکاتەوە.

ماڵپەڕی پانۆڕامای ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە مەشقکارە سەربازییەکانی سوپای ئیتاڵیا مەشقیان بە 300 پێشمەرگە کردووە، لە میانی شەڕی دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

بەپێی زانیارییەکان، مەشقکارانی وڵاتانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هەنگاریا، نەرویج، فینلەندا و هۆڵەندا مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، وێڕای هاوکاریکردنی لۆجیستی، بە ناردنی چەک و جبەخانە بۆ پێشمەرگە.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کوردستانی باشوور، ئیتاڵیا بە چەندین شێواز پشتگیریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە رووەکانی سەربازی و مرۆییەوە.











باسنيوز
Top