فراكسیۆنى زه‌رد: بۆ به‌پارێزگاكردنى شنگال كارده‌كات
( رێناس جانۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتى: "وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شنگالمان كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى شنگال، به‌رپرسى لقى17 ى پارتی كۆبووینه‌وه، دواتریش له‌گه‌ڵ قائمقامى شنگال دانیشتین و باسى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگالمان كرد، پێشنیاریش كرا كه ئه‌و شاروچكه‌یه وه‌كو شوێنه‌وار بمێنێته‌وه و پارێزگارى لێ بكرێت.
(جانۆ) گوتیشى: "پشتگیرى و به‌رگرى له‌و پێشنیازه ده‌كه‌ین تا شنگال بكرێته پارێزگا، به‌ڵێنمان بهقائمقام و خه‌ڵكى شنگال داوه كه ئه‌وله‌ویه‌تى كارمان ئه‌وه‌یه كه كارده‌كه‌ین بۆ به‌پارێزگاكردنى.
(رێناس جانۆ) زیاتر گوتى: "له‌لایه‌ن قائمقامى شنگاله‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه داتابهیسێكى ئاماده‌كردووه و زیانه ماددى و مه‌عنه‌وییه‌كانى تێدایه ، ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زیانه مرۆییه‌كانیش بخرێنه ناو ئه‌و داتابه‌یسه، تا بتوانین وه‌كو دیكیومێنت و به‌ڵگه به‌كاریبێنین، ده‌نگى شنگال و شنگالیهكان بگه‌یه‌نرێنه گشت جیهان، تا گشت بالیۆز و بالیۆزخانه‌كان له‌و كاره‌ساته ئاگاداربكرێنه‌وه، كه چ مه‌رگه‌ساتێك به‌سه‌ر شنگال هاتووه و زیانه‌كانیان بۆ ئاشكرابكه‌ین .
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌شڵێت، وه‌كو فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاپۆرتێك ئاماده‌ده‌كه‌ین له‌باره‌ى شنگال و پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ده‌كه‌ین .
