فڕۆکە جەنگییەکان لە میحوەری خازر بنکەکانی داعش بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکان لە میحوەری خازر بنکەکانی داعش بۆردومان دەکەن
کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی دژبە داعش بۆردومانی چەکدارانی داعش دەکەن لە میحوەری خازر دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر جموجوڵەکانی داعش لەو میحوەرە.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری خازر ڕاگەیاند: دوێنێ چوارشەممە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لە ئێستادا هەست بە جوڵەی داعش دەکرێت لەو میحوەرە.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە نزمی بۆردوومانی چەکدارانی داعش دەکەن لە گوندەکانی تەلئەسوەد و مەعمەل کاشی و ناوچەی قەرەقوش.

١٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر میحوەری خازر و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندران، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم زیاتر لە ١٠٠ چەکداری داعش لەو هێرشانەدا کوژراون.

چەکدارانی داعش لە هێرشەکانیاندا چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان بەکارهێنابوو هێزەکانی پێشمەرگەش توانیان دەست بەسەر ٤ ئۆتۆمبیلیاندا بگرن.






















ئين ئار تي
Top