په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌كانی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

 په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌كانی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا ، قسه‌كانی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه ‌تۆمەتی بێبنەما و تەشهیری بۆ میوانێکی فەرمیی هەرێمی کوردستان کردوە کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایە و تۆمەتباری دەکات بەوەی بەرامبەر ئەو سەردانە چەندان ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە و چەند بوختانێکی تریشی بۆ هەڵبه‌ستووه‌!
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌:
لە ڕۆژانی ٢و٣و٤ی کانوونی دوەمی ئەمساڵ بەڕێز ڕیچارد چارنێسکی جێگری لە نزیکەوە لەبارەی پێداویستی و ویست و ئارەزوەکانی گەلی کوردستان بیروڕا لەگەڵ بەڕێزیان ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەو سەردانەش پێشتر لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە یەکێتیی ئەوروپا کاری بۆ کرابوو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە بە فەرمی بەڕێزیان بانگێشتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەر کاتێک کە خۆی بە گونجاوی بزانێ.
کەچی زۆر بەداخەوە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان عەلی حمە‌ساڵح جا بە هەر هۆیەک بێ لەسەر ماڵپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فێیسبووک لەژێر ناونیشانی فەزاحەتێکی دیکە تۆمەتی بێبنەما و تەشهیری بە کەسایەتییەکی بەڕێز و میوانێکی فەرمی هەرێمی کوردستان کردووە کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایە و، تۆمەتباری دەکات بەوەی بەرامبەر ئەو سەردانە چەنسەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و سەردانی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاوارەکان و پیاوانی ئایینی کرد و لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنە ئامادەبووەکانی ئەو دانیشتنە کۆ بووەوە ودان ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە و چەند بوختانێکی تریشی بۆ هەڵواسیوە کە ڕەنگە تەنها لە هەگبەی خۆیدا بوونیان هەبێ هەر لە نووسینەکەی باس لە پەرلەمانێکی داگیرکراو دەکات لە کاتێکدا خۆیشی بەردەوام دەوامی ئاسایی خۆی کردووە و مووچە و هەقی خۆی هاوشێوەی هەمووان وەرگرتوە و کەس لەگوڵ کاڵتریشی پێ نەگوتراوە.
ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسێتی و بنەماکانی میوانداری کردنی میوانە دیبلۆماتکار و پلە باڵێکان و پشتبەستن بە هەموو پرنسیپە کارپێکراوەکانی دنیا لە بانگهێشت و میوانداریکردنی میوانە فەرمیەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی کەسایەتیان ئیدانەی ئەم لێدوان و نوسینەی عەلی حەمە‌ساڵح دەکەین و بەدرۆی دەخەینەوە هاوکات داوا لەپەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حمە‌ساڵح دەکەین با ڕوونتر و شەفافتر و ڕاشکاوەتر دەنگدەری خۆی و گەلی کوردستان بدوێنێ و بەڵگەکانی بخاتە ڕوو بۆ سەلماندنی ڕاستی قسەکانی دەنا ئێمە مافی خۆمانە لە ڕێی داواکاریی گشتی بەفەرمی سکاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمە‌ساڵح تۆمار بکەین بۆ ئەوەی لە ڕێی دادگا ڕاستی ئەم بابەتە بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون ببێتەوە.

پەرلەمانی کوردستان
Top