ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم‌خه‌لیل بۆ ماوه‌ى 7 کاتژمێر ده‌کرێته‌وه
(خه‌لیل مه‌حموود) قایمه‌قامى قه‌زاى زاخۆ، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ده‌ره‌وازه‌ى سنوورى ئیبراهیم‌خه‌لیلى دواى کردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ولاتى تورکیا ئاگادار کراوینەتەوە که ڕۆژانه له کاتژمێر 8ـى به‌یانىیەوە تا 3 ـى دوانیوه‌ڕۆ ده‌کرێته‌وه و ته‌نها به مه‌به‌ستى بازرگانى ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى بارهه‌ڵگرن ده‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن."
قایمه‌قامى قه‌زاى زاخۆ گوتیشی: "گه‌شتیاران و ئۆتۆمبێلى بچووک جارێ ناتوانن هاتو\وچۆ به‌م ده‌روازه‌یەدا بکه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى ئه‌و که‌سانه ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له سنوورى تورکیا تا ئێستا ڕه‌وشه‌که ئارام نه‌بووەته‌وه."
جێى ئاماژه‌یه خاڵی سنووری ئیبراهیم‌خەلیل، ده‌که‌وێته سنوورى زاخۆ له پارێزگاى دهۆک و ده‌روازه‌یه‌کى گرنگه له باشووری کوردستان، کە کوردستان و تورکیا پێک دەبەستێتەوە، ڕۆژانه به‌مه‌ستى بازرگانى و گه‌شت و سه‌ردان هاووڵاتیان پێدا تێپه‌ڕ ده‌بوون.
