تەنھا موویەکمان لەگەڵ عێراق ماوە.. كاتی ڕیفڕاندۆمه
سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ توێژینەوەی سیاسی (د. محەممەد بازیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەختیەتی ڕیفراندۆم بکرێت، بەڵام جارێ ئاگرەکەی نێوان ئێران و عەرەبستان دامرکێتەوە؛ کە ڕیفراندۆمەکەیشمان کرد، دەشێ شەش مانگ خۆمان بگرین؛ ئەوەش زۆر ئاسانە، کوردستان ملیاردێری زۆری لێ ھەیە و، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارتەکانی دیکە لەو ملیاردێرانە قەرز بکەن و، وڵاتی پێ بەڕێوە ببەن."
(د. محەممەد بازیانی) گوتیشی: "بە بۆچوونی خۆم تا چوار ساڵی دی دەوڵەتی کوردان دادەمەزرێت و، وای دەبینم ئەمساڵ زۆر گونجاوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەت، لەبەر ئەوەی هەرێم وەها شەڕی تیرۆری کردووە و دەیکا، زۆر وڵات لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتیشدا پشتمان دەگرن."
سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ توێژینەوەی سیاسی گوتیشی، زۆرینەی لایەنەکان لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیدانە، بەڵام ھەندێکیان پێیان وایە کە کاتی ماوە، چونکە ئێمە تەنھا موویەکمان لەگەڵ عێراق ماوە، ئەوەتا وەکو دەوڵەت مامەڵە دەکەین و سنووری ئێمە دیاری کراوە و خەندەق لێ دراوە و بوودجەیشیان لێ بڕیوین.
سەرۆکی سەنتەری ھودا دەڵێ: "ڕەخنەم لە میدیای کوردی ھەیە؛ بەتایبەت میدیای حزبی لەبەر ئەوەی ھەر خهریکی کێشەی ناوخۆی ھەرێم و شتی بچووکن؛ کێشەی ناوخۆ بە دانوستاندن چارە دەکرێت و کێشەی زۆر گەورەتر ھەیە قسەی لەسەر بکەن، چونکە ئەگەر ئەو دەرفەتە لەکیس بدەین، زەرەرە."
(د. محەممەد بازیانی) ڕاشیگەیاند: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کەسایەتی و کاریزمایەکی گەورەی هەیە؛ لە سای سەریەوە ئەو هەموو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەمان بۆ دروست بووە؛ ئەوەتا لەبەر کاریزماکەی وەکو سەرۆك دهوڵ
