سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر کۆتاییهات. لە کۆبوونەوەکەدا باسی شەڕی داعش و ئاوارەکان کراوە، کونسوڵی وڵاتانیش باسیان لە رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە لە شەڕەكەدا.
فەلاح مستەفا، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بارزانی باسی مافی چارەی خۆنووسینی لەگەڵ کونسوڵی وڵاتان کردووە.
بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە راشیگەیاند، كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسی راپرسی لەگەڵ کونسوڵی وڵاتانی جیهان لە هەولێر تاوتوێکردووە.
لەبارەی بارودۆخی سیاسی كوردستان و چەقبەستنی پرسی سەرۆكایەتی، فەلاح مستەفا رایگەیاند، بارزانی بڕیاریداوە خۆی لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کۆببێتەوە.
ساڵانە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە هەولێر كۆدەبێتەوە، ئەمساڵیش 36 كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان بەشداربوون.
رووداو
