مەلا سەلیم شوشكەیی چەندین سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكرێت
راپۆرت
ماوەی چەند ساڵێكە لە گەڕەكی هەڤاڵانی شاری هەولێر بیرۆكەی جیهادی توندڕەویی بڵاوبۆتەوە و هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەم بیرۆكەیە دەگەڕێتەوە بۆ وتارە توندەكانی (مەلا سەلیم شوشكەیی) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عەبدوڵڵا ئیبراهیم دزەیی ئەندام پەرلەمانی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق.
ئەو گەنجانەی هاتۆچووی ئەو مزگەوتەیان كردووە، گوێبیستی ئەو وتارە توندانە بوون، سەرەتا بیرۆكەی توندڕەوییان وەرگرتووە و دواتر مەلاسەلیم چەند قوتابییەكی خۆی تەرخان كردووە لە مزگەوت وانەیان بەو گەنجانە داوە و بیرۆكەی سەلەفی جیهادییان پێوتوون و دواتر ئامادەیان كردوون بۆ پێوەندیكردنی بە گروپی تیرۆریستی داعش. هەندێك لەو گەنجانە كوژراون و هەندێك ئێستا چەكداری گروپی تیرۆریستی داعشن و هەندێكیتریان پێش رۆیشتنیان دەستگیر كراون. هەموو ناوەكانیش بریتین لە:
1.هاوكار جەلال مام رەش لە رێكەوتی 1/12/2013 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش و دواتر كوژراوە.
2.زانا فەخرەدین حەمد عەزیز ناسراو بە مەلا زانا لە رێكەوتی 12/12/2013 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش. لە سووریا و لە رێكەوتی 22/3/2014 كوژراوە.
3.مستەفا عەبدوڵڵا زیخان لە رێكەوتی 12/12/2016 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش و دواتر كوژراوە.
4.مستەفا عەبدوڵڵا زیخان لە رێكەوتی 12/12/2016 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش و دواتر كوژراوە.
5.سلێمان عەبدوڵڵا زیخان لە رێكەوتی 12/12/2016 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
6.بەرزی كەیفی سدیق حسێن ناسراو بە مەلا بەرزی لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش و لە رێكەوتی 21/11/2014 كوژراوە.
7.ئەحمەد نەجات مامەند قادر ناسراو بە یاسر لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
8.سەفین ساڵح حاجی لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
9.سەیفەدین قادر عوسمان حەمد لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
10.ئەحمەد هوشیار عەبدوڵڵا لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
11.دیار ئەبووبەكر عەبدولكەریم لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
12.راوێژ عومەر محەمەد خدر لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش و لە رێكەوتی 1/9/2014 كوژراوە.
13.شوان محەمەد قادر لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
14.خزر جەمال خزر لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
15.مەریوان سەلاحەدین حسێن لە رێكەوتی 17/3/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
16.ئەمین نەوزاد جەلیل لە رێكەوتی 1/5/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
17.ئەسكەندەر حەمەدەمین محەمەد لە رێكەوتی 11/5/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
18.بەڵێن ئەكرەم محەمەد عومەر لە رێكەوتی 25/7/2014 پەیوەندی كردووە بە گروپی تیرۆریستی داعش.
* لە مانگی 12/2014 گروپێكی تری چوار كەسی لە شاری هەولێر دەستگیر كران كە پێكهاتبوون لە:
سۆران موحسن رەحمان.
بژار سابیر سەعید.
عەبدوڵڵا عەلی محەمەد.
محەمەد نەبی محەمەد.
هەر چواریان ئێعترافیان كرد بیرۆكی سەلەفی جیهادی توندڕەوییان وەرگرتووە بەهۆی وتارە توندەكانی (مەلاسەلیم شوشكەیی) لە مزگەوتی عەبدوڵڵا دزەیی لەگەڕەكی هەڤاڵان.
•ئامانج رەزا بەكر كوڕی پوری مەلا سەلیم دەستگیر كراوە كە قوتابی مەلاسەلیم شوشكەیی بووە وتاربێژی مزگەوت بووە لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك و لە هەوڵدابوو بۆ تەنزیمكردنی گەنجان و بڵاوكردنەوە بیرۆكەی جیهادی.
•لە مانگی 4/2015 تۆڕێكی كوردی تیرۆریستی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش لە شاری هەولێر و لە سنووری هەڤاڵان و پێنجی حەسارۆك دەستگیر كران كە پێكهاتبوون لە:
محەمەد جەنگی عوسمان
كارمەند عەبدوڵڵا حەمد
ئاگرین عەبدوڵڵا حەمد
محەمەد ئەمین عەبدوڵڵا
هاوڕێ مزفەر پیرباڵ
لە دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە كاناڵەكانی راگەیاندن وتەكانیان بڵاوكرایەوە و ئێعترافیان كرد بیرۆكەی سەلەفی جیهادی توندڕەوییان وەرگرتووە بەهۆی وتارە توندەكانی (مەلاسەلیم شوشكەیی) لە مزگەوتی (عەبدوڵڵا دزەیی) لە گەڕەكی هەڤاڵان.
لە رێكەوتی 17/5/2015 سێ گەنجی دانیشتووی هەڤاڵان كە هاتووچۆی مزگەوتی (مەلاسەلیم شوشكەیی)یان دەكرد لە بازگەی شێراوە دەستگیر كران لە كاتی رۆیشتیان بۆ سنووری گروپی تیرۆریستی داعش كه بریتی بوون له:
دانەر كاوه مەجید حەمد
یوسف نەجات مامەند قادر
حەسەن ئەنوەر سابیر مەولود
•چەندین كەس سكاڵایان نووسیوە لە دژی مەلاسەلیم وەك دادخوازان (ئەبوبەكر عەبدولكەریم محەمەد) و (یاوەر بابەكر عیسا) و شاهیدان (كەیفی سدیق حسێن) و (راستی كەیفی سدیق) و هەواڵدەرانی ئاشكرا (عەباس محەمەد عومەر) و (هاوڕێ هوشیار عەبدوڵڵا) و (عەجیل یاوەر بەكر) و هەواڵدەری نهێنی ژماره (183) و بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن دادگا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە دژی مەلا سەلیم كراوەتەوە، بەڵام بەهۆی هەبوونی حەسانەی پەرلەمان نەتوانراوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت.


