ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان کۆدەبێتەوە
لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هەموو کونسوڵ و بەرپرسی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.
کۆبوونەوەکە نەریتێکی ساڵانەیە کە تێیدا کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە دەستپێکی ساڵی نوێدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین زانیاری لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان، شەڕی داعش، بەرەوپێشچوونەکانی هێزی پێشمەرگە و پێداویستییەکانیان دەخاتەڕوو.
رووداو
