بە ئامانجی دروست کردنی نەوەیەکی کارا بۆ دوارۆژ و بەرھەم ھێنان و ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی بتوانن لە سمینار و کۆرو کۆبوونەوەکان قسەی خۆیان ھەبێت و بتوانن بە شێوازێکی باش بۆچوونەکانیان دەرببڕن ئەمرۆ سێ شەممە لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ھونەر و وەرزش مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی وەرزش و ھونەر لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ھونەر و بەشی رۆشنبیری لە چاڵاکی قوتابخانەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر کۆبووە بۆ ئەوەی لە داھاتوو بە پرۆژەکانیان بە ئامانجی دروست کردنی قوتابی بوێرو خاوەن بەھرە لە ناوەندەکانی خوێندن و ئەو قوتابیانەی لە نوسین و دەربڕین و پەخشان و رەوانبێژی و وتار بەتوانان بۆ دروست کردنی کەسانی سەرکردە بۆ داھاتوو ، لە کۆبوونەوەکەشدا بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر تیشکیی خستە سەر چاڵاکیەکانی بەشی ھونەر و رۆشنبیری لە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر ئاستی ھەرێم و گوتیشی ئێمە پتشگیری قوتابیان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین باشترین قوتابی بۆ دوا رۆژی گەلەکەمان بەرھەم بھێنین و بتوانین ئەوان بە شێوازی باشتر ئامادە بکەین بە کردنەوەی خولەکانی ھونەر و رۆشنبیری ، دواتریش بەرێوەبەری ھونەر و بەرپرسی رۆشنبیری لە چاڵاکی قوتابخانەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر چەندین پێشنیار و بووچونیان خستە بەر باس بۆ ئەوەی باشترین کار بۆ ئەم بەشە بکرێت و قوتابیە بەھرەمەندەکانیش دیاری بکرێن.