حكومەت سبەی كردە پشوو

 حكومەت سبەی كردە پشوو
حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی چوارشەممەی كردە پشووی فەرمی. سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رۆژانی پشوو، سبەی چوارشەمە 2016/1/6، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.

گوتەبێژی حكومەت قسەی لەسەر رۆژی پێنجشەممە 7-1-2015 نەكردووە، بەو پێیەش رۆژی پێنجشەممە دەوام ئاسایی دەبێت.

رۆژی 6-1-1921 سوپای عێراق دامەزرا، بەم بۆنەیەوە 6-1 ی هەموو ساڵێك پشووی فەرمییە لە سەرتاسەری عێراق و باشووری كوردستان، بەڵام وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی كوردستان لەو رۆژەدا دەوامی ئاسایی دەكات و نایكاتە پشوو.
Top