سبهینێ، دهروازهی ئیبراهیمخهلیل دهكرێتهوه
(خەلیل مەحمود) قایمقامی شارۆچکەی زاخۆ گوتی: دوای ئەوەی دوێنێ وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیمخەلیلی کرد، گوتی تا دوو رۆژی دی سنوورەکە دەکرێتەوە؛ تۆزێک لەمەوبەر پەیوەندیمان پێوە کرد، دیار بوو ئەوان بە ئێمەیان ڕاگەیاند بەیانی سێشەممە سنووری ئیبراهیمخەلیل دەکرێتەوە."
گوتیشی: "ئێستا زیاتر لە 10هەزار ئۆتۆمبێل و ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران لە بەری هەرێم و تورکیایشدا گیریان خواردووە، دوای کردنەوەی ئەو دەروازەیە هەموو ئەوانە هاتوچۆ دەکەن و هیچ کێشەیەک نامێنێت."
ئاماژهیشی دا: "لەو ماوەی کە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخراوە، کە زیاتر لە 22 رۆژ دەبێت زیانێکی زۆر بەر هەر دوو وڵات کەوتووە، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان، کە لەو قەیرانە داراییەدا ڕۆژانە هەرێم زیانێکی زۆری بەرکەوتووە."
