چالاكانی مه‌ده‌نی: قسه‌كانی حاجیئەحمەدی دەربارەی ئاڵا ڕیسوا ده‌كه‌ن
ئاڵایەک کە دەیانهەزار کەس لەپێناویدا گیانی خۆیان بەخت کردووە و زۆربەی پارتەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان لەسەر بارەگاکانیان هەڵیان کردووە، کەچی په‌كه‌كه و داتاشراوهكانی ڕۆژێك په‌یه‌ده سوكایه‌تی پێده‌كات و ئێستایش پژاك سووكایه‌تیی پێ ده‌كات، ئه‌م كاره‌ی په‌یه‌ده و پژاك تا دێ له بازنه‌ی فراوانی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا ڕیسوا ده‌كرێ.
(وه‌یسی سه‌عید) چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی له سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "په‌كه‌كه و داروده‌سته‌كه‌ی سوكایه‌تی به ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌ژێر ئه‌م ئاڵا پیرۆزەدا له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردندایه بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان دژ به تیرۆریستانی داعش، ئه‌مه‌ش مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه و مه‌حكوم و ریسوای ده‌كه‌ین، ئێمه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد كه داروده‌سته‌كانی په‌كه‌كه ڕێزیان له پێشمه‌رگه و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بگرتبایه، نه‌ك بێن له‌جیاتی دوژمنان سوكایه‌تیی به‌و ئاڵا پیرۆزه‌ی كوردستان بكه‌ن.''
(وه‌یسی) ڕاشیگه‌یاند: "په‌كه‌كه و داروده‌سته‌كه‌یان له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی كوردستان بریندار بكه‌ن، با هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان بده‌ن؛ بۆیه دڵنیاین به‌م كارانه‌یان هه‌مان باجی ئه‌و كاره هه‌ڵانه‌یان ده‌ده‌ن كه ئه‌نجامیانداوه، وه‌ك ده‌زانین چه‌ندین ده‌رفه‌تی زێرین بۆیان هاتووەته پێش، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یان كردووه نه‌یانتوانی بگه‌نه ئاواته‌كانیان."
(ڕه‌ووف ڕه‌باتی)یش له شاری سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "زۆر جار ئه‌م هه‌ڵه قێزه‌ونه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و داروده‌سته‌كه‌ی كراوه، ده‌بێت بزانن ئاڵای كوردستان به ته‌نها ئاڵای حیزبێكی دیاریكراو نییه و، به درێژایی مێژوو قوربانی بۆ دراوه و دهربهردهربووینه تا گه‌یشتووه‌ته ئاستی جینوسایدكردن له‌پێناو هه‌لكردنی ئه‌م ئاڵایه‌دا، پێم وایه پێش هه‌موو شتێك ئه‌و كرده‌وه و ڕه‌فتاره ناشرینه‌ی په‌كه‌كه ناشرینكردنی هه‌ست و شعوری هه‌موو گه‌لی كوردستانه، بۆیه باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كوردێك كه خۆی به نشتیمانپه‌روه‌ر بزانێت ئه‌و ڕه‌فتاره قێزه‌ونه‌ی په‌كه‌كه و داروده‌سته‌كه‌ی لا قه‌بوول بێت."
(ڕه‌باتی) ئه‌وه‌شی گوت کە: "په‌كه‌كه ئه‌و هێز و توانایه‌ی نییه تا بتوانێ ڕه‌فزی سومبول و ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌لی كورد بكات و، ڕۆژێك دێت له‌م ڕه‌فتارانه‌یان په‌شیمان ده‌بن به تایبه‌تی له‌م قۆناغه مێژووییه‌ی ئێستادا، كوردستان له ساته‌وه‌ختی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌قلیمی پشتیوانی لێ ده‌كرێت و، شایه‌دی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌درێت كه ئاینده‌یه‌كی باشی هه‌یه له گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، بۆیه لایه‌نی كه‌م پێویست بوو په‌كه‌كه شه‌رمی ئه‌وه دایگرتبا كه پێشمه‌رگه بوو به ئاڵای كوردستان چوون كۆبانێیان ڕزگار كرد."
له‌باره‌ی هه‌مان پرس (عه‌بدوڵڵا شكاك) به‌رپرسی گرووپی ئاڵا له به‌ڕده‌ره‌ش، بۆ مالپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی: "ئاڵای كوردستان ئاڵایه‌كه كه له هه‌موو ئاڵاكانی جیهان زیاتر قوربانی بۆ دراوه و تاوه‌كو ئێستایش قوربانی بۆ ده‌ردرێت، كه‌چی له لای په‌كه‌كه و داروده‌سته‌كه‌یان كه خۆیان به كورد ده‌زانن به پێچه‌وانه‌وه‌یه و گه‌وره‌ترین دژایه‌تیی ئه‌و ئاڵایه ده‌كرێت، به‌داخه‌وه ئه‌وانه نه‌ك كورد نین به‌ڵكو گه‌وره‌ترین دوژمنی كوردن. (حاجی ئه‌حمه‌دی)یش كه ئاڵای کوردستان بە ئاڵای بنەماڵەی (بارزانی) دەزانێت، ئەوە بۆ بنەماڵەی (بارزانی) جێگەی شانازییە کە ھەڵگر و پارێزەری ئاڵایەکن کە دهیانھەزار شەھیدی لەپێناودا دراوە. ناکرێت خۆفرۆشان شەرەفی ئەوەیان پێ بدرێت لەژێر ئەو ئاڵا پیرۆزەدا بن. ھەڵوێستی (حاجی ئەحمەدی) پژاك لە دژی کورد جێگەی سەرسوڕمان نییە. ئەو لە بنەڕەتدا پیاوێکی فیتنەچی و تێكدهرە."
(شكاك) ئاماژه‌ی بهوشكرد كه: "(حاجی ئه‌حمه‌دی) پژاك و ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه ده‌زانن نزیكه کورد ببێتە دەوڵەت له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا، بۆیه خزمه‌ت به دوژمنانی كورد ده‌كه‌ن و ئه‌م سووكایه‌تیانه ده‌كه‌ن كه جێگای قه‌بووڵ نییه."
په‌یوه‌ست به هه‌مان بابه‌ت (نیوار حه‌مید) له شاری دهۆك بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پژاك و دارودهستێت په‌كه‌كێ گەلەك نە واقعی باس ل بارزانی و ئاڵایێ کوردستانێ کریە، ئەز باوەرم دێ ئەو ب سەر وان دا شكێت ژبەرکو هەفتی دەرباس نابیت خوینا چەند کورێن ئەڤی وەلاتی نەهێتە ڕێتن بۆ بلندکرنا ئەوی ئاڵایی و سەربەخۆیا کوردستانێ و ده‌وله‌تبوونێ، ئەو داخویانیا حاجی ئه‌حمه‌د پژاك د چیتە د چارچوڤێ پلانێت دژی کوردان، ئەو دیار دبیت کا ئەو داخویانی بۆ کیش لایەنی دباشن و مخابن بۆ بێ ڕێزکرنێ یه‌و د هەمان دەم دا دگەل ئاڵایی هەمی خەبات و شورەشێن کوردی ل هەمی پارچا ژی بێ ڕێزکرن و گوت، بەس شۆرشا ڕاستەقینە یا کوردان بتنێ ددیروکێ دا ئەوە ئەوا ل ڕۆژئاڤا دهێتە کرن و ئەڤە ژی بێڕێزکرنەکا دی یە بەرامبەر شورەشێن کوردی."
pdk
