حەفت تیم ڕێگاوبانەکانی سنووری دهۆک بەفرماڵ دەکەن
) دێوالی حەمێ بریندار) بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارێزگای دهۆک ئەوە سێ ڕۆژە بێوچان بەفری لێ دەبارێ؛ زۆر ڕێگا گیراوە، بەڵام بە حەفت تیمەوە خەریکی بەفرماڵکردنی ڕێوبانەکانین."
گوتیشی: "لەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە 5 جار ڕێگاکانمان بەفرماڵ کردووە."
(دێوالی) دەڵێ: "شۆفێران ئەگەر زەروور نینە با لە ماڵ نەهێنە دەرەوە؛ ڕاستە ڕێگاکانمان بەەفرماڵ کردووە بەڵام کەشوهەواکە ئەوەندە ساردی کردووە، ڕێگا شەختە لێی داوە. ڕاستە خوێیشمان کردووە بە شەقامەکاندا، بەڵام ئەوەیش ئیفاقەیەکی وای نەکردووە."
بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، دەیشڵێ: "وا ئێستا بۆ ڕزگارکردنی ئەو گەشتیارانەی لە چیای گارەدا گیریان کردووە، لێرەینە؛ جا لەبەر ئەوەی مەترێک بەفر زیاتریش باریوە و، بەفرەکە هێشتایش خۆشی نەکردووە و، هەر دەبارێ، هەندێک کاتی دەوێت تا دەگەینە شوێنەکە و ئەوان ڕزگار دەکەین".
