جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران پەكی كەوتووە

جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران پەكی كەوتووە
لە حاجی ئۆمەران و دەوروبەری، زیاتر لە مەترێك بەفر باریوە و لە دیوی هەرێمی كوردستانیش زۆربەی ڕێگەوبانەكان خاوێن كراونەتەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی دیوی ئێران خاوێن نەكراوەتەوە، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پەكی كەوتووە.

(مەغدید عەریف) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، گوتی: "لە حاجی ئۆمەران و دەوروبەری زیاتر لە مەترێك بەفر باریوە، لە دیوی هەرێمی كوردستان زۆربەی رێگەوبانەكان خاوێن كراونەتەوە و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ نییە، بەڵام تا ئێستا ئێران دیوی خۆیان خاوێن نەكردووەتەوە، بەو هۆیەیشەوە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پەك خراوە، كە ئەوەیش وای كردووە بە دەیان گەشتیار و ئۆتۆمبێلی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بمێننەوە".

(عەریف) گوتیشی: "ئێستا لە حاجی ئۆمەران و چۆمان بەفر نابارێت، ئێمەیش دەستمان بە خاوێنكردنەوەی ڕێگەوبانی گوندەكان كردووە، بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆ دروست نەبێت و هاووڵاتیان تووشی كێشە نەبن".
Top