خشته‌ی نوێی كاره‌با
بەڕێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان (ئومێد ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: وەزارەتی کارەبا خشتەی نوێی کارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی یەک دیاری کردووه، کە بەگوێره‌ی خشتەی نوێی کارەبا رۆژانە ھەشت سه‌عات کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتییان دەدرێ، چونکە زیاتر لە١١یەکەی کارەبا کە دەکاتە زیاتر لە ھەزار و٥٠٠ مێگەوات لەکارکەوتووە، له‌به‌ر نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه.
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، ھۆکاری سەرەکی نەبوونی سووتەمەنیش بۆ ئەوە دەگه‌ڕێتەوە،کە خاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل داخراوە و زۆرینەی سووتەمەنیش لەتورکیاوە دێت، بۆیە نەتواندراوە سووتەمەنی پێویست بۆ یەکەکان دابین بکرێت.
(ئەحمەد) راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت نەتوانن ھەشت سه‌عاتیش کارەبا دابین بکەن و بۆ شەش سه‌عات کەمبکرێتەوە، بۆیە وەزارەتی کارەبا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییه‌كان بەردەوام لەسەر هێڵه بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چاره‌بكرێ وسووتەمەنی بۆ یەکەکان دابین بکرێت و سه‌عاتەکانی کارەبا زیاتر بکەن.
هاوكات ئه‌مڕۆ، خشته‌ی نوێی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دا راگه‌یاندرا، بەپێی ئەو خشتەیە، کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری هەولێر لە رۆژی هەینی 1-1-2016 دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 15-1-2016 کاریپێدەکرێت و بەمشێوەیە دەبێت.
رۆژی یەکەم لە سه‌عات 6:30 خولەکی بەیانی تاوەکو سه‌عات 8ی بەیانی دەبێت و هەر لەورۆژەدا لە سه‌عات 6ی ئێوارە تاوەکو 12-ی شەو کارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان.
رۆژی دووەم لە سه‌عات 12:30 خولەکی نیوەڕۆ تا سه‌عات 6 ی ئێوارە کارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاونیشتمانیان، بەهەمانشێوە لە رۆژانی دیکەش بەمشێوەیە دووبارە دەبێتەوە.
خشتەی ئیشپێکردن لە موەلیدە ئەهلییەکانی دەوروبەری شاری هەولێر( دارەتوو، کەسنەزان و ناحیەی شەمامک) بەمشێوەیە دەبێت.
رۆژی یەکەمی کارپێکردنی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە رۆژی 1-1-2016 دەستپێدەکات و لە سه‌عات 5ی ئێوارە تا سه‌عات 12 شەو کارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان.
بۆ رۆژی دووەم لە دووکاتی جیاواز کارەبا دەدرێت لە سه‌عات 6:30 خولەک بەیانی تا سه‌عات 8ی بەیانی و لە سه‌عات 6ی شەو تا سه‌عات 12 شەو دەبێت.
رۆژی سێیەم لە سێ کاتی جیاواز کارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان، لە سه‌عات 6:30 خولەک تاوەکو 8ی بەیانی ، لە سه‌عات 4ی ئێوارە تاوەکو 6ی شەو لە سه‌عات 9ی شەو تاوەکو 12ی شەو.
رۆژی چوارەم سه‌عات 4ی ئێوارە تا سه‌عات 12ی شەو.
-نرخی یەک ئەمپێر کارەبا 8هەزار و 500 دینارە
خشتەی کارپێکردنی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی ئەم شوێنانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە، لە دەورووبەری هەولێر ( قەزای خەبات، ناحیەی رزگاری، سێبیران، کانی قرژاڵە، قوشتەپە، مامزاوە، قەتەوی، قەزای سۆران، شەقڵاوە، نازماوە،سرکارێز و مزەحەمەد) دەگرێتەوە.
1.لە سه‌عات 5ی ئێوارە تا سه‌عات 12ی شەو کارەبای موەلیدە بەو گەڕەکانە دەدرێت و نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە 9 هەزار و 500 دینار دەبێت.
2. ناوچەکانی ( پیرزین، شاوێس، ننەسڵاوە، بەحرکە، گەڕەکی نازناز و ئاشتی 2 )
لە سه‌عات 5ی ئێوارە تا سه‌عات 12-ی شەو کارەبای موەلیدەیان پێدەدرێت و نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەش 10 هەزار دینارە.
3.ناحیەی کەورگۆسک و گوندەکانی ئیفراز
خشتەی کارپێکردنی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی ئەو گەڕەکانە لە سه‌عات 7ی ئێوارە تا سه‌عات 12ی شەو دەبێت و نرخی یەک ئەمپێر 6 هەزار و 750 دینار دەبێت.
خشتەی کارکردنی موەلیدەکانی بازاڕی ناو شاری هەولێر لە سه‌عات 8:30 خولەکی بەیانی تاوەکو سه‌عات 3ی دوای نیوەڕۆ دەبێت و نرخی یەک ئەمپێر کارەباش 9 هەزار دینار دەبێت.
