پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشی له‌ شنگال پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

 پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشی له‌ شنگال پووچه‌ڵ كرده‌وه‌
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگالەوە دەڵێت، داعش ئەمڕۆ خۆیان گورجەوە کردبوو هێرش بهێنن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێریان کوتان و، لێ نەگەڕان هێرش بکەن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (ھەکار نەھێلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژئاوای شنگال لە نزیک سەربازگەی دۆمیز لەسەر ڕێگای بەعاج داعش کەوتبوونە جموجۆڵ؛ خۆیان نزیک کردبوویەوە و ھەندێک تۆپبارانیشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێر داعشیان بۆردومان کرد و، ڕاویان نانەوە."
Top