له‌ساڵی نوێدا ئه‌مریكا دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات

 له‌ساڵی نوێدا ئه‌مریكا دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات
"جه‌مال ئینمیكی" سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرای كرد كه‌ بڕیار وایه‌ ئه‌مریكا له‌ساڵی نوێدا دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكات و مه‌شقی ته‌واویان پێ بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ئه‌مریكا خۆی به‌وكاره‌ هه‌ڵده‌ستێ.



ئینمیكی گوتیشی: " لیوای یه‌ك و دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ساڵی داهاتوودا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕێك ده‌خرێنه‌وه‌و، مه‌شقیان پێده‌كرێت و پڕچه‌ك ده‌كرێن".



ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ زانیاری زیاتری ئاشكرا كردو گوتی: " چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كی ساڵی نوێدا، ده‌ست به‌و ئه‌ركه‌ ده‌كات و، هه‌ردوو لیواكه‌ ڕێكده‌خرێنه‌وه‌و، ئاماده‌ ده‌كرێن".






باسنيوز
Top