"ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەکەن بۆ چەواشەکردنه"
خەیلانی گوتیشی: "لێژنەکانی ئەنجومەن کاری خۆیان دەکەن، داوای هەر بەڕێوەبەرێکیشیان کردبێت هاتووەتە بەردەمیان." خەیلانی بانگکردنی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێریشی بە نموونە باس کرد و، دەڵێ بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر دوو جار بانگ کراوەتە بەردەم لێژنەی تەندروستیی ئەنجومەنی پارێزگا .
کەنعان خەیلانی دەڵێ: "ئەنجوومەنی پارێزگا ئەگەر وەک پێویست کارا نییە، هی ئەوەیە ستافی کەمە."
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "پارێزگاری هەولێر بە خۆی بانگی کردووین بۆ پێکەوەکارکردن و هەماهەنگی."
خەیلانی ڕایگەیاند: "ئەو ستافەی هەمانە هەمووی تەنسیب کراون و فەرمانبەری کاتین؛ ئەو دۆخەی هەرێمی کوردستانیش کاری کردووەتە سەر کاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ".
دەیشڵێ "سەردانی پەرلەمانی کوردستانمان کردووە و داوامان کردووە چاودێریی ئەنجوومەن بکەن، بە تایبەت لەو یاسایانەی کە پەرلەمان خۆی دەریکردووە."
