سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی ده‌وله‌تی كوردانه‌

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی ده‌وله‌تی كوردانه‌

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، ”مەسعود بارزانی“، سەرۆکی دەوڵەتی کوردانە و پێگەیەکی سیاسیی بەهێزی لە ناوچەکەدا هەیە.


‎لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە کەمێک لەمەوبەر لە شاری ئامەدی کوردستانی باکوور ئەنجامی دا، ”سەڵاحەدین دەمیرتاش“، هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوە دا: ”مەسعود بارزانی، سەرۆکی دەوڵەتی کوردانە و پێگەیەکی سیاسیی بەهێزی هەیە“.

‎دەمیرتاش گلەییەکی زۆری لە دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئەنقەرە کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەت مافی کوردان پێشێل دەکات و خەڵکی سڤیل دەکاتە قوربانی و دواتریش داوای پێکەوەژیان دەکات. گوتیشی: ”پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) هیچ پڕۆژەیەکی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد نییە“. دووپاتیشیکردەوە کە ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەر شتێک پێویست بێت، دەیکەن.

‎هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا، دەمیرتاش باوەڕی خۆی و هەدەپەی بۆ دانوستاندن و گفتوگۆکان دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند، بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ، بەرپرسانی ئاکەپە هیچ کاردانەوەیەکی ئەرێنییان نیشان نەداوە.

‎پێشتر ”لەیلا زانا“، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و ژنە سەرکردەی کوردی کوردستانی باکوور ڕایگەیاندبوو، هەر کەسێک لە دژی هەنگاوە سەربەخۆکانی بارزانیدا بوەستێتەوە، دژی پێشمەرگە و شەڕڤان و کوردە.
Top