ئاماری تاوانەكانی پارێزگاری هەولێر لە ساڵێكدا

 ئاماری تاوانەكانی پارێزگاری هەولێر لە ساڵێكدا

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێ رێژەی تاوان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو 10% لە سنووری پارێزگای هەولێر کەمیکردووە، بەڵام كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان، لەگەڵ كوشتنی ژنان زیادیكردووە، خۆكوشتنی ژنانیش كەمیكردووە.

نەقیب هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە ساڵی 2015 دا 50 پیاو و 50 ئافرەت خۆیان کوشتووە، 172 رووداوی دزیکردنیش تۆمارکراون.

- ئەمساڵ 3 هەزار داوا ئاراستەی پۆلیس كراون، ساڵی رابردووش 4 هەزار داوا ئاراستە كرابوون.

- كوشتنی پیاوان بەراورد بە ساڵی رابردوو 2014، نزیكەی 10% زیادیكردووە، ئەمساڵ 50 پیاو كوژراون، ساڵی رابردوو 40 پیاو كوژرابوون.

- خۆكوشتنی پیاوان بەراودر بە ساڵی 2014 بەڕێژەی 20% زیادیكردووە، ئەمساڵ 50 پیاو خۆیان كوشتووە، ساڵی رابردوو 30 پیاو خۆیان كوشتبوو.

- كوشتنی ژنان 20% كەمیكردووە، ئەماساڵ 18 ئافرەت كوژراون، ساڵی رابردوو 27 ئافرەت كوژرابوون.

- خۆكوشتنی ژنان 30% زیادیكردووە، ساڵی رابردوو 2014 30 ئافرەت خۆیان كوشتووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەكە بۆ 50 بەرزبووەتەوە.

- ئەمساڵ 8 كەس بە هەڵە كوژراون، ساڵی رابردووش 4 رووداوی لەو جۆرە روویدابوون، واتە كوشتنی هەڵە بەڕێژەی 50% زیادیكردووە.

- سووتانی ئافرەتان 5% زیادیكردووە، ئەمساڵ 21 ئافرەت سووتاون، ساڵی رابردوو ژمارەكە 18 ئافرەت بووە.

- ئەمساڵ 172 دزی گەورە كراون، ساڵی رابردووش 182 دزی تۆماركرابوون، رێژەكە 3% كەمیكردووە.

- ئەمساڵ 30 ئۆتۆمبێل دزراون، ساڵی رابردووش 10 ئۆتۆمبێل دزرابوون، تاوانەكە زۆر زیادیكردووە.
















رووداو


Top