کلینتۆن کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید نێودەبات

 کلینتۆن کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید نێودەبات
هیلاری کلینتۆن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە دوایین کەمپینی بانگەشەکردنی سەرۆکایەتيی ئەمریکادا لە نیو هەمشایەر رایگەیاند "ئەو کۆمەڵکوژییەی لەلایەن داعشەوە دژ بە ئێزدییەکان و کەمایەتییە ئایینییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەنجامدراوە، جینۆسایدە و بەڵگەی تەواو لەبەردەستدایە بۆ سەلماندنی ئەوە".

ئەم قسەیەی کلینتۆن لەکاتێکدابوو یەکێک لە بەشداربووانی کەمپینەکە داوای لە کلینتۆن کردبوو وشەی جینۆساید بەکاربێنێت بۆ باسکردن لەو کارەی داعش دژی کوردانی ئێزدی ئەنجامی داوە، چونکە پاپا و بەشێکی بەرپرسانی باڵای جیهان ئەم وشەیان بەکارهێناوە.

کلینتۆن لەو کەمپینەدا رایگەیاندووە: "مانگەکانی رابردوو دوودڵ بووە لە بەکارهێنانی ئەم وشەیە، بەڵام ئێستا بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە، بۆیە دەڵێت ئەوەی روویداوە جینۆسایدە".

زیاتر لە 100 کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە مانگی ئەیلوول بڕیارنامەیەکیان پێشکەشکرد و داوایانکرد ئەو کارەی داعش دژ بە ئێزدی و کریستیانەکان ئەنجامی داوە، بە جینۆساید بناسێنرێت.








رووداو
Top